به‌هروز بوچانی خه‌ڵاتێكی دیكه‌ی ئه‌ده‌بی ده‌باته‌وه
دیسانه‌وه نه‌یتوانی له رێوڕه‌سمی وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه ئاماده‌بێت و له رێگه‌ی واتسئه‌په‌وه به‌شداربوو

K24 - هه‌ولێر:
به‌هروز بوچانی، نووسه‌رێكی كوردی پارێزگای كرماشانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ماوه‌ی شه‌ش ساڵه له دوورگه‌ی مانوس له كامپێكی ئوسترالیدا ده‌ستبه‌سه‌ره، له به‌رامبه‌ر نووسینی رۆمانێك، خه‌ڵاتێكی دیكه‌ی ئه‌ده‌بی ده‌باته‌وه.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانی، بوچانی، له بری نووسینی رۆمانێك به‌ناوی "هیچ دۆستێكمان نییه جگه له چیاكان – No Friends But Mountains"، ئه‌مجاره خه‌ڵاتێكی دیكه‌ی به‌ناوی "خه‌ڵاتی بایۆگرافی نیشتمانی" به‌ده‌ستهێناوه.
پێشتریش بوچانی، خه‌ڵاتی ئه‌ده‌بی ڤیكتۆریا 125 هه‌زار دۆلار، كه به‌رزترین خه‌ڵاتی ئه‌ده‌بی ئوسترالیایه، خه‌ڵاتی ئه‌ده‌بی باشووری وێڵز كه بڕه‌كه‌ی 10 هه‌زار دۆلاره و خه‌ڵاتی كتێبی ساڵ له پیشه‌سازی كتێبی ئوسترالیای به‌ده‌ستهێناوه.
بوچانی له ساڵی 2013ه‌وه له ترسی ده‌ستگیركردن و راوه‌دوونان ئێرانی جێهێشتووه، كه پێشتر له شاره‌كه‌ی وه‌كو رۆژنامه‌وان و چالاكوان كاری كردووه.
ناوه‌ڕۆكی رۆمانه‌كه‌ی بوچانی، كه چیرۆكی راسته‌قینه‌ی خۆیه‌تی، باس له‌و گه‌شته دوور و درێژه‌ی ده‌كات، كه له رێگه‌ی كه‌شتییه‌وه له ئیندۆنیزیاوه گه‌یشتووه‌ته ئوسترالیا، به‌شێكی دیكه‌شی باسی له ره‌وشی په‌نابه‌ران و ده‌ستبه‌سه‌رانی ناو كامپی مانوس ده‌كات، كه ماوه‌ی شه‌ش ساڵه له‌وێ ده‌ژین.
بوچانی كه براوه‌ی ئه‌و خه‌ڵاتانه‌یه، تاكو ئێستا رێگه‌ی پێنه‌دراوه له دوورگه‌كه بچێته ده‌ره‌وه و خه‌ڵاته‌كان وه‌ربگرێت، چونكه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئوسترالیاوه رێگه‌ی پێنه‌دراوه و وه‌كو په‌نابه‌رێكی نایاسایی ده‌ستبه‌سه‌ره.
له كاتی دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كه‌ش، بوچانی ته‌نها له رێگه‌ی په‌یوه‌ندی ڤیدیۆیی ئه‌و به‌رنامه‌یه ده‌ركه‌وت، كه پێشتر رۆمانه‌كه‌ی پێ نووسیوه، ئه‌ویش واتسئه‌په.
بوچانی گوتی: "نامه‌وێ باسی ئه‌ده‌ب بكه‌م، به‌ڵام كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌ده‌بی ئوسترالیا به‌شێكه له بنه‌ماكانی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه و هه‌وڵی هه‌موو ئه‌وانه‌ش به‌رز ده‌نرخێنم كه كتێبه‌كه ده‌ناسێنن".
بوچانی سوپاسی رێكخه‌ری خه‌ڵاته‌كه و وه‌رگێڕی یه‌كه‌میشی كرد، مونیس مه‌نسووبییه، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌و كاره‌یدا هاوكاری كردوون.
لێژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی خه‌ڵاته‌كه‌ش، رۆمانه‌كه‌ی بوچانی به كارێكی ناوازه و ده‌گمه‌ن ده‌ناسێنن، كه توانیویه‌تی و ره‌وشی ناو كامپه‌كه چیرۆكی راسته‌قینه‌ی ژیانی خۆی به‌و شێوه‌یه له چوارچێوه‌ی رۆمانێك بخاته‌ڕوو.
ئ. م