زیاتر له 208 هه‌زار گه‌شتیار هاتوونه‌ته هه‌رێمی كوردستان
رێژه‌كه زیاتریش ده‌بێت
K24 - هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان، تا دووه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربان زیاتر له 208 هه‌زار گه‌شتیار روویانكردووه‌ته ناوچه گه‌شتیارییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
نادر روستی، گوتەبێژی دەستەی گشتی گەشتوگوزار رایگه‌یاند: "لە رێکەوتی 8 تا 12ـی ئاب، زیاتر لە 208 هەزار گەشتیار هاتوونه‌ته شارەکانی هەرێمی کوردستان، زۆربەی گەشتیاران لە خواروو و ناوەڕاستی عێراق هاتوون، ئەمە ئاماری سەرەتایە، دواتر ئاماری کۆتایی رۆژانی جەژن رادەگەیەنین، چونکە هاتنی گەشتیاران بەردەوامە و ژمارەکە لە زیاد بوون دایە".
له بۆنه و یاد و پشووه‌كاندا گه‌شتیارێكی زۆر روو له ناوچه گه‌شتیارییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن و پشوو و جه‌ژنه‌كانیان له‌و شوێنانه‌دا به‌سه‌ر ده‌به‌ن.