نمایشێكی جلوبه‌رگی خانمان پیاوانی ئایینی فه‌لوجه توڕه‌ده‌كات
داوای ده‌ركردنی به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌شتیاری حه‌بانیه ده‌كه‌ن

K24 - هه‌ولێر:
ژماره‌یه‌ك له پیاوانی ئایینی شارچكه‌ی فه‌لوجه‌ی پارێزگای ئه‌نبار، له نمایشێكی جلوبه‌رگی خانمان كه له ناوچه‌ی گه‌شتیاریی حه‌بانیه پێش چه‌ند رۆژێكی به‌ڕێوه‌چوو توڕه‌بوون.
ئه‌و پیاوه ئاینییانه له‌وباره‌یه‌وه به‌یاننامه‌یه‌كیان بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێن: "موئه‌یه‌د مشه‌وح، به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌شتیاریی حه‌بانیه و ئیناس ته‌میمی به رێكخستنی ئه‌و نمایشه هه‌ستاون. به‌هۆی ئه‌وه‌ی به ئه‌نقه‌ست سوكایه‌تی به نه‌ریتی خێڵه‌كی و شارۆچكه‌ی فه‌لوجه و خه‌ڵكه‌كه‌ی كراوه پێویسته رێوشوێنی یاسایی بگیرێته‌به‌ر".
پیاوانی ئایینی داوای لێپرسینه‌وه و ده‌ركردنی به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌شتیاریی حه‌بانیه ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن: "ئه‌وانه‌ی بره‌ویان به سوكایه‌تیكردن به فه‌لوجه داوه، ئه‌وانه‌ن نمایشه‌كه‌یان رێكخستووه".
فه‌لوجه و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری ساڵانێك له‌ژێر فه‌رمانڕه‌وایه‌تی داعش و تیرۆردا ژیان و ناوچه‌كه‌یان توندوتیژی زۆری تێدا رووداوه له رابردوودا.