ناتانیاهۆ بۆردومانی كۆگاكانی حه‌شدی شه‌عبی ره‌تنه‌كرده‌وه
هیچ ده‌سته‌به‌رێك به ئێران نادات

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاهۆ، ره‌تی نه‌كرده‌وه، كه وڵاته‌كه‌ی له پشت ئه‌و زنجیره هێرشه ئاسمانییه بێت، كه به‌م دواییانه كرایه سه‌ر كۆگاكانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی حه‌شدی شه‌عبی.
له لێدوانێ:دا بۆ كه‌ناڵی نۆی ئیسرائیل، دوێنێ پێنجشه‌ممه، ناتانیاهۆ گوتی: وڵاته‌كه‌ی هیچ ده‌سته‌به‌رێك به ئێران نادات، جا له هه‌ر كوێیه‌ك بێت.
گوتیشی: ئێران كار ده‌كات بۆ له‌ناوبردنی ئیسرائیل و هه‌وڵده‌دات بۆ دژایه‌تی ئیسرائیل بنكه له لوبنان، سووریا، عێراق و یه‌مه‌ن بكاته‌وه.
سه‌باره‌ت به لێدانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران له عێراقدا، ناتانیاهۆ گوتی: ئێمه له هه‌موو به‌ره جیاوازه‌كاندا دژی ئه‌و وڵاته ده‌جه‌نگین كه كار بۆ له‌ناوبردنمان ده‌كات.
هه‌روه‌ها گوتی: ئێمه ئازادیمان داوه‌ته هێزه ئه‌منییه‌كانمان چی پێویسته بیكه‌ن بۆ پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی پیلانه‌كانی ئێران.
ئه‌م قسانه‌ی ناتانیاهۆ دوای ئه‌وه دێن، له ناوه‌ڕاستی ته‌مموزی رابردوو، كۆگایه‌كی گه‌وره‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی حه‌شدی شه‌عبی له به‌غدا ته‌قێندرایه‌وه و دواتر جێگری سه‌رۆكی حه‌شدی شه‌عبی، ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس رایگه‌یاند، ئه‌و رووداوه له ئاكامی بۆردومانێكی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئه‌و كۆگایه روویداوه.