تامه‌زرۆیانی هه‌نجیر چاوه‌ڕێی پێگه‌یشتنی هه‌نجیری زه‌ڵم ده‌كه‌ن
له هه‌موو شوێنێكه‌وه سۆراغی هه‌نجیری زه‌ڵم ده‌كرێت
K24 – هه‌ورامان:
ئێستا وەرزی پێشگەیشتنی ھەنجیرە و باخەوانەكان دەستیان بە چنینی ھەنجیرەكانیان كردووە و ئامادەی دەكەن بۆ ئەوەی لە بازاڕ ساغی بكەنەوە.
باخەوانێكی ھەنجیر له گوندی زه‌ڵمی ده‌ڤه‌ری هه‌ورامان رایگه‌یاند، خەڵكێكی زۆر چاوەڕێی ھەنجیری زەڵم دەكات و لە زۆربەی ناوچەكانی سنوورەكە بۆ كڕینی ھەنجیر روو لە زەڵم دەكەن.
ھەنجیرلە چەمی زەڵم لە 20ی ته‌مموزه‌وه پێدەگات چونکە ئێرە کەشو ھەوایەکی فێنکی ھەیە ئەم بەرھەمە تا کۆتایی مانگی ھەشت بەردەوام دەبێت.
ھەنجیر میوەیەکی خۆشی وەرزی ھاوینە و پڕ کانزایە، بە تەڕی و بە وشکی دەخورێت و لە خێزانی تووەکانە، ئەو میوەیە وەکو میوەکانی دیکە نییە لە ڕووی خواردنەوە، تا بە تەواوی پێ نەگات ناخورێت.