پارێزگاری هه‌ولێر له نه‌خۆشخانه سه‌ردانی وه‌لید ئیبراهیم ده‌كات
به‌هۆی تێكچوونی ته‌ندرووستی له نه‌خۆشخانه‌یه

K24 - هه‌ولێر:
نه‌وزاد هادی، پارێزگاری هه‌ولێر، له نه‌خۆشخانه سه‌ردانی وه‌لید ئیبراهیم، قورئانخوێنی دیاری عێراقی كرد و ئاماده‌یی خۆیشی بۆ هاوكاریكردنی نیشاندا.
پێشتر وه‌لید ئیبراهیم، به‌هۆی تێكچووی باری ته‌ندرووستییه‌وه له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری هه‌ولێر خه‌وێندرا و ئێستا باری ته‌ندرووستی سه‌قامگیرتره.
وه‌لید ئیبراهیم، یه‌كێك له قورئانخوێنه دیاره‌كانی عێراق و خه‌لكی فه‌لووجه‌یه، ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك به‌هۆی تێكچوونی دۆخی ناوچه‌كه‌یان و شه‌ڕی داعشه‌وه، له هه‌ولێر نیشته‌جێ بووه.
ئ. م