به‌رپرسێكی ئێران: جه‌نگاوه‌ران وه‌ڵامی كرده‌وه دوژمنكارییه‌كانی ئیسرائیل ده‌ده‌نه‌وه
ره‌زایی: ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا بوێری ئه‌وه‌یان نییه هێرش بكه‌نه سه‌ر پێگه‌كانی ئێران
K24 - هه‌ولێر:
موحسین ره‌زایی، سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی ده‌ستنیشانكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران رایگه‌یاند، "جه‌نگاوه‌ران" له عێراق و سووریا به‌مزووانه وه‌ڵاكی كرده‌وه "دوژمنكارییه‌كانی ئیسرائیل ده‌ده‌نه‌وه".
ئاژانسی هه‌واڵی "ئیلنا"ی ئێرانی له زاری موحسین ره‌زایی بڵاویكردووه‌ته‌وه: "ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا بوێری ئه‌وه‌یان نییه هێرش بكه‌نه سه‌ر پێگه‌كانی ئێران"، ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌ی ئێران دووپاتیش له‌وه ده‌كاته‌وه "بانگه‌شه‌كانی ئیسرائیل له وه‌شاندنی گورزی سه‌ربازی له پێگه‌كانی ئێران، درۆیه، به‌هۆی گورزه‌كانی ئیسرائیل هیچ زیانێك به‌ر بنكه راوێژكارییه‌كانمان نه‌كه‌وتووه له سووریا".
سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی ده‌ستنیشانكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران دووپاتیش له‌وه كرده‌وه، كه جه‌نگاوه‌ران له عێراق و سووریا به‌مزووانه وه‌ڵامی ئیسرائیل ده‌ده‌نه‌وه، روونیشی كرده‌وه، رێكاره هاوبه‌شه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئیسسرائیل له سووریا و عێراق، پێچه‌وانه‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تییه.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێگه‌ی گرووپه چه‌كدارییه نزیكه‌كانی ئێران له سووریا، له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه كرایه ئامانج و ئه‌و وڵاته‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و پێگانه سه‌ر به فه‌یله‌قی قودسی ئێران بوونه و ویستوویانه به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان هێرشه بكه‌نه سه‌ر ئیسرائیل.
ئ. م