قاسم سوله‌یمانی له‌سه‌ر هێرشه‌كانی ئیسرائیل هاته ده‌نگ
فه‌رمانداری فه‌یله‌قی قودس: ئه‌وه گێره‌شێوێنی ئیسرائیله

K24 - هه‌ولێر:
قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانداری فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران هه‌ڕه‌شه له ئیسرائیل ده‌كات و ده‌ڵێت: "ئۆپراسیۆنه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی له رێگای فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانه‌وه ئه‌نجامیدان، دوایین گێره‌شێوێنیی ئیسرائیله".
سوله‌یمانی له‌باره‌ی هێرشه ئاسمانییه‌كانی ئیسرائیل به رێگای فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان و كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی دوو فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی ئیسرائیل له باشووری لوبنان له تویته‌ره‌وه نوسیوویه‌تی: "ئه‌و كرده‌وه شێتانه‌یە، دوایین گێره‌شێوێنی ئیسرائیل ده‌بێت".
سوله‌یمانی وێنه‌یه‌كی خۆی بڵاوه‌كردووه‌ته‌وه و به سێ زمان له‌سه‌ری نوسیووه، بێگومان ئه‌و ره‌فتاره شێتانه‌ی ئیسرائیل دوایین هه‌وڵی گێره‌شێوێنییانه".
شه‌وی یه‌كشه‌ممه سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند: "هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران له باشووری دیمه‌شق و هه‌وڵێكی هه‌ڵدانی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانیان بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئیسرائیل پووچه‌ڵ كردووه‌ته‌وه".
دوای چه‌ند كاتژمێرێك له هێرشه‌كه‌ش، فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی ئیسرائیل كه‌وته خواره‌وه و فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی دیكه‌ش له ده‌وروبه‌ری باشووری به‌یروت كه مۆڵگه‌ی حزبوڵلای لوبنانه ته‌قییه‌وه.