ئۆپراسیۆنی رۆژئاوای عێراق له‌ دژی داعش راگیرا

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی هۆكاره‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات

K24 - هه‌ولێر:

هێزەکانی ئەمریکا، پرۆسە زەمینییەکانی لە ناوچەکانی رۆژئاوای ئەنبار راگرت.

سەرچاوەیەک لە فەرماندەیی حەشدی ئەنبار، بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاند، هێزەکانی ئەمریکا، پرۆسە زەمینییەکانی لە ناوچەکانی رۆژئاوای ئەنبار راگرتووە و ئێستا، تەنیا پشت بە چاودێری ئاسمانی بۆ پاراستنی بنکەکانی دەبەستێت.

به‌ گووته‌ی سه‌رچاوه‌كه‌، ئامانج لەم هەنگاوە، خۆبەدوورگرتنی هێزەکانی ئەمریکایە، لە هەر کردەوەیەکی تۆڵەکردنەوە، بە تایبەت دوای بە ئامانجگرتنی دوو ئۆتۆمبێلی سەربازی حەشدی شەعبی، لە ناوچەی قائم لە رۆژئاوای ئەنبار، لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە.

له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا هێزه‌ هه‌مه‌جۆره‌كانی عێراق به‌ پاڵپشتی هێزی ئاسمانی عێراق و هاوپه‌یمانان، قۆناغێكی دیكه‌ی راوه‌دوونانی پاشماوه‌كانی داعشیان له‌ رۆژئاوای ئه‌نبار ده‌ستپێكردبوو.

Fly Erbil Advertisment