لە ئاکرێ كەسێك دەستگیركرا بڕێكی زۆر پارەی لە ماڵێك دزیووە
پۆلیس زانیاری لەبارەی تۆمەتبارەكە بڵاودەكاتەوە
K24 - دھۆك
ئەمڕۆ 27ی ئابی 2019 پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، لە سنووری ناحیەی (بجیل)ی سەر بە قەزای ئاکرێ، تۆمەتبارێک پاش دوو رۆژ لە دزینی بڕێكی زۆر پارە لە ماڵێك لەلایەن پۆلیس دەستگیر كرا.
موق دەمی مافپەروەر هێمن سلێمان، بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی دهۆک بە کوردستان24 رایگەیاند: "تۆمەتبارێک بە ناوی (س. س)، لە شەوی 25 سەر 26ی ئەم مانگە هەڵکوتاوەتە سەر ماڵێک و 15 هەزار و 800 دۆلاری ئەمەریکی، و 37 میلیۆن دیناری عێراقی لەگەڵ چەكێكی لە جۆری کلاشینکۆف، لەو ماڵە دزیبوو".
بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی دهۆک ئاماژەی بەوەشكرد: "دوای دەستگیركردنی تۆمەتبارەکە، لەلایەن پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لە ئاکرێ، دانی بە تۆمەتەکە ناوە و پاشان ئەو بڕە پارەیە و چەکەکە بۆ خاوەنەکی گەڕێندرایەوە، و تۆمەتبارەکەش بە گوێرەی یاسا بۆ دادگای لێکۆڵینەوەی ئاکرێ رەوانەکرا".
ھ.م