هه‌ده‌په داوای هه‌ڵوێستێكی به‌هێز ئاراسته‌ی جه‌هه‌په ده‌كات
هه‌وڵ ده‌ده‌ن رایگشتی له باره‌ی فشاره‌كانی سه‌ر كورد و هه‌ده‌په ئاگادار بكه‌نه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
کاردانەوەکان لە بارەی دانانی قەیوم بۆ سەرۆک شارەوانییەکانی هەدەپە بەردەوامن و هاوسەرۆکی هەدەپە، سه‌زای ته‌مه‌لی رایگه‌یاند، ئەگەر جەهەپە هەڵوێستێکی بەهێزی لە دژی دانانی قەیومەکان نەبێت، ئەوا رەنگە لە داهاتوودا حکوومەتی تورکیا قەیوم بۆ شارەوانییەکانی رۆژئاوای وڵاتیش دابنێت، کە زۆرینەی سەرۆک شارەوانییەکان سەر بە جەهەپەن.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه نیهاد یاشیل، پەرلەمانتاری جەهەپە رایگه‌یاند، تا ناحەقی لە تورکیا مابێت، پاڵپشتی پارتەکەیان بۆ ئەو لایەنانەی ستەمیان لێدەکرێت بەردەوام دەبێت.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، ئه‌حمه‌د تورك سه‌رۆك شاره‌وانی ماردین، كه له كاره‌كه‌ی دوورخراوه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ شاندێكی یه‌كێتی ئه‌وروپا كۆبووه‌وه و ناڕه‌زایه‌تی پارته‌كه‌ی دژی دانانی قه‌یوم به شانده‌كه راگه‌یاند.
ئه‌حمه‌د تورك تایبه‌ت بۆ كوردستان 24 رایگه‌یاند، ئه‌وان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له په‌یوه‌ندیدان و هه‌وڵ ده‌ده‌ن رایگشتی له باره‌ی فشاره‌كانی سه‌ر كورد و هه‌ده‌په ئاگادار بكه‌نه‌وه.