ئه‌مه‌ریكا ژماره‌یه‌ك بانك و كه‌سایه‌تی و كۆمپانیای لوبنانی سزادا
هاوكارى حزبوڵڵایان كردووه

K24 - هه‌ولێر:
به تۆمه‌تی هاوكاریكردنی میلیشیاكانی حزبوڵڵای لوبنان، ئه‌مریكا سزای به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك بانك و به‌رپرس و كۆمپانیای لوبنانیدا سه‌پاند.
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا، به تۆمه‌تی هاوكاریكردنی میلیشیاكانی حزبوڵڵای لوبنان، ژماره‌یه‌ك بانك و به‌رپرس و كۆمپانیای لوبنانی سزا دا.
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا راشیده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و بانك و به‌رپرس و كۆمپانیا لوبنانیانه، پاره‌یان بۆ میلیشیاكانی حزبوڵڵای لوبنان ناردووه و ئه‌وانیش چالاكییان دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه ئه‌نجام داوه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا، یه‌كێك له‌و بانكانه، بانكی (جه‌مال تره‌ست بانك)ـه، كه چالاكییه بانكییه‌كانی له به‌رژه‌وه‌ندی حزبوڵڵا به‌كارهێناوه و ئه‌وانیش دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكان له ناوچه‌كه.
ئه‌و بانكه جيا له چالاكی بانكی، ژماره‌یه‌ك دامه‌زراوه‌ی دیكه‌شی له‌خۆ گرتووه و هه‌موویان له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه خراونه‌ته ليستى سزاكان، كه بریتین له (كۆمپانیای دڵنیایی تره‌ست، كۆمپانیای خزمه‌تگوزاریی دڵنیایی تره‌ست، كۆمپانیای تره‌ست بۆ دڵنیایی ژیان).