چوار قوتابی زانکۆی گەرمیان كارگه‌یه‌كی سابوونی خۆماڵی داده‌مه‌زرێنن

ئاستی به‌رهه‌مهێنانی رۆژانه‌یان 250 كیلۆیه‌

K24 - گه‌رمیان:

چوار قوتابی زانستی کیمیا لە زانکۆی گەرمیان، كە ساڵێکی خۆێندنشیان ماوە، بەڵام ئەوان پشتیان بەخۆیان بەستووە و توانيویانە کارگەیەکی درووستکردنی سابوونی سرووشتی و خۆماڵی دابمەزرێنن و ھەلیکار بۆ خۆیان بڕەخسێنن.

چوار قوتابییەكە دەڵین نایانەوێت دوای تەواوكردنی زانكۆ، چاوەڕوانی دامەزراندن بکەن و ببینە بارگرانی بەسەر حکوومەتەوە.

چوار قوتابی قۆناغی چوارەمی زانستی کیمیان لەزانکۆی گەرمیان، کارگەی درووستکردنی سابوونی خۆماڵییان دامەزراندووە. ئەم قوتابیانە دەڵین ئەو زانستەی لەماوەی چەند ساڵی رابردوو لە زانکۆ فێری بووین دەمانەوێت ئەزموونی بکەین، بۆ ئەوەی لەگەڵ تەواوکردنی خوێندن نەبینە بارگرانی بەسەر حکوومەتەوە و چاوەڕوانی دامەزراندن بکەین، بەڵکو خۆمان ھەلیکارمان ڕەخساندووە و لەئایيندەشدا ھەلیکار بۆ کەسانی دیكه‌ش دابین دەکەین.

ئەم قوتابیيانە جیا لەوەی ھەلیکاریان بۆخۆیان ڕخساندووە, سابوونەکانیشيان کە بەرھەمی دێنن، ھەشت جۆر رۆنی سرووشتی لێ بەرھەمدێنن کە چوار جۆریان لە بەرھەمی ناوخۆیە و خۆیان کاری پاڵاوتنی بۆ دەکەن و سابوونێکی تەواو سرووشتی دەخەنە بازاڕەوە.

Fly Erbil Advertisment