خانمێكی كورد بەھۆی ھاوكاریكردنی خەڵك بەناوبانگ دەبێت
یەكێكە لە ئافرەتە دیارەكانی سوید
K24 - ستۆكھۆڵم
به‌هۆی به توانایی و به‌رده‌وامبوونی له خه‌بات بۆ به ده‌ستهێنانی یه‌كسانی بۆ ژنان و كار كردن له ناو سیاسه‌تی پارتی سۆسیال دیموكراتی سوید دا ژنێكی كورد لەنێو دامەزراوە و كۆمەڵگەی سویدی جێگای خۆی كردوه‌ته‌وه، ئه‌و ئامانجی یارمه‌تیدانی مرۆڤ و هه‌موو نه‌ته‌وه هه‌ژاره‌كانه له دنیادا.
بۆ یه‌كه‌م جار تارا توانا، رێكخراوی لاوانی كچانی سۆسیال دیموكرات له ساڵی نه‌وه‌ده‌كانی سەدەی رابردوودا له سوید داده‌مه‌زرێنێ، سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی سوید، یۆران په‌رشۆن به‌رامبه‌ر چالاكبوون و رۆڵی كاریگه‌ری، ئه‌و رێكخراوه‌ی كه تارا توانا رۆڵی به‌رچاوی له دامه‌زراندنیدا هه‌بوو، بۆیه‌كه‌م جار وه‌ك سۆسیال دیموكرات گوتی "من فێمینیستم".
بۆ به‌ره‌و پێشبردنی ئه‌و كێشانه‌ی رووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵگەی سویدی ده‌بنه‌وه، تارا توانا ده‌ڵێ "ئێمه‌ی ژنان به‌رده‌وام رێنیشانده‌ری پارتی سۆسیال دیموكراتین".
تارا توانا، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری پارتی سۆسیال دیموكراتە و یه‌كێكه له ژنانی چالاك و دیاری ناو پارته‌كه‌ی و له دوایین هه‌ڵبژاردنی سویددا وه‌ك ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی هه‌رێمی ستۆكهۆڵم هه‌ڵبژێردرا و له‌ناو سیاسه‌تی پارتهكهشیدا به‌شداره و له دوایین كۆنگره‌ی ژنانی سۆسیال دیموكراتدا وه‌ك ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ڵبژێردرایه‌وه.
ھ.م