لە شارێكی سوید بۆ سواڵكردن ده‌بێ مۆڵه‌ت له شاره‌وانی وه‌ربگیرێت
داوا دەكرێت بڕیارەكە لە ھەموو سوید كاری پێبكرێت
K24 - ئهسكلیستوونا
له یه‌كێك له شاره‌كانی سوید بڕیار دراوه، كە بۆ سواڵكردن ده‌بێت مۆڵه‌ت له شاره‌وانی وه‌ربگیرێت. لە ئێستادا ئه‌و كه‌سانه‌ی كه وه‌ك سواڵكه‌ر روو ده‌كه‌نه سوید زۆرینه‌یان رۆمن و بڕیارێكی واش له‌لایه‌ن شاره‌وانییه‌وه، كه‌مینه‌ی سیاسی ئه‌و شاره‌ی هێناوه‌ته ده‌نگ، به‌ڵام زۆرینه ده‌ڵێن، ئه‌مه بڕیاره و داومانه.
ئه‌و پارتانه‌ی كه له شاری ئهسكلیوتوونا زۆرینه‌ن، سوسیال دیمۆكرات، مۆدرات و پارتی ناوه‌ڕاستن كه پێیان وایه بۆ سواڵكردن له شاری ئهسكلیستوونا ده‌بێ داوای مۆڵه‌ت بكه‌ن و ئه‌و شوێنانه‌ش كه بۆیان هه‌یه لێی راوه‌ستن شوێن گه‌لێكی دیاری كراون. یاری كه نوێنه‌ری مۆدراته له‌و شاره ده‌ڵێ "ئێمه ئه‌وه‌مان پێ باشه".
یاری پۆستنهنا، ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ری ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی ئێسكلیستوونا، بە كوردستان24ی راگەیاند: "ئێمه بڕیارمانداوه بۆ سواڵكردن مۆڵه‌ت وه‌ربگیرێت، ئه‌م بڕیاره‌ش به‌ر له ساڵێك دراوه، به‌ڵام به‌هۆی ناڕه‌زایی دواخرابوو، ئێستا له مانگی ئابی ئه‌مساڵه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت، هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت سواڵ بكات ده‌بێت مۆڵه‌تی هه‌بێت. ده‌مانه‌وێت بڕیاره‌كه جێبه‌جێبكه‌ین، سواڵكهرهكانیش رێگه‌یان پێ‌نادرێت له‌به‌ر ده‌م دووكانه‌كاندا رابوه‌ستن".
لەبەرامبەردا پارته‌كانی كه‌مینه له‌و شاره به دژی ئه‌و بڕیاره‌ن و پێیان وایه كه ئێمه دووره له مافه‌كانی مرۆڤه‌وه، زۆرینه له باتی ئه‌وه‌ی كاری پۆلیس ئاسانتر بكه‌ن و یارمه‌تی ده‌ریان بن، بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر كاتیان هه‌بێ بۆ رێگه‌گرتن له دزی و كۆشتن بوونه‌ته هۆی گرانتر كردنی كێشه‌كانیان.
ستێفان كریستێچ، سه‌رۆكی گرووپی لیبراڵه‌كان له شاره‌وانی ئیسكلیستوونا گوتی: "ئه‌و بڕیاره‌مان پێ باش نییه، به بڕوای ئێمه دووره له مافه‌كانی مرۆڤه‌وه، جیا له‌مه‌ش ئه‌ركی زیاتر بۆ پۆلیس دروست ده‌بێ، له بری ئه‌وه‌ی زیاتر گرنگی بده‌ن كه دزی نه‌كرێت یان ده‌ستدرێژی نه‌كرێته سه‌ر كه‌سێك یاخود پێشگیری له رووداوی كوشتن بكه‌ن. به بڕوای من ئه‌وه ته‌نیا كات كۆشتنی پۆلیسه. بۆیه پێمان وایه ده‌بێت حكوومه‌تی سوید و یه‌كێتی ئه‌وروپا گوشار بخه‌نه سه‌ر حكوومه‌تی رۆمانیا تا پابه‌ندی مافه‌كانی مرۆڤ بێت، چونكه زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی سواڵده‌كه‌ن رۆمانین و چه‌وساونه‌ته‌وه له لایه‌ن توندڕهوهكانهوهو هاتوون لێره پاره بۆ بژێوی ژیانی منداڵه‌كانیان و خوێندنیان دابین بكه‌ن".
به‌پێی ئه‌و بڕیاره‌ی شاره‌وانی ئێسكلیستوونا ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌یانه‌وێ له‌سه‌ر ئه‌و خاكه‌ی كه مۆڵكی شاره‌وانیه دەیانەوێت سواڵی لێبكه‌ن ده‌بێ مۆڵه‌تیان هه‌بێ. به گوێرەی ئاماره‌كانی ئه‌و شاره زیاتر له 45 كه‌س رۆژانه سواڵ ده‌كه‌ن. به‌پێی بڕیاره‌كه‌ی ئێستا رۆژانه 2 بۆ 3 كه‌س ئه‌و مافه‌یان پێده‌درێ ئه‌ویش ته‌نیا له هه‌ندێك شوێن كه شاره‌وانی رێگەیان پێدەدات، ده‌بێ 250 كرۆنیش بە شارەوانی بدەن. ئه‌م بیاره وه‌ك پێشنیاریش دراوه‌ته حكوومه‌تی سوید كه سه‌رتاسه‌ری سوید بگرێته‌وه.
ھ.م