ئیمامئۆغڵو: دەبێ دادگا بڕیار لەبارەی سەرۆك شارەوانییەکانی هەدەپە بدات نەک حکوومەت
سەرۆكی شارەوانی ئیستانبوڵ لە دیاربەكرە
K24 - دیاربەكر
ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆکی شارەوانی ئیستانبوڵ پشگیری خۆی بۆ سەرۆک شارەوانییە دوورخراوەکانی هەدەپە دەربڕی و رایگەیاند پێویستە دادگا بڕیارە لەبارەی سەرۆ شارەوانییەکانی هەدەپەوە بدات نەک حکوومەتی تورکیا.
ئەكرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆكی شارەوانی ئیستانبوڵ كە ئەمڕۆ بە سەردانێک گەیشتە دیاربەکر، لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەشکرد: "حکوومەتی تورکیا دژی دەنگدەران و نوێنەرانی هەدەپە جیاوازی دەکات و ئەم سیاسەتەش مەترسی لەسەر دیموکراسیەت هەیە".
ئەم گوتانەی سەرۆكی شارەوانی ئیستانبوڵ دوای ئەوەدێت، رۆژی دووشەممە 19/8/2019، بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی توركیا، بیانووی ئەندامێتییان لە پەكەكە و بانگەشەكردن بۆ تیرۆر و بوونی چەند دۆسیەیەكی لێپرسینەوە، ھەر یەك لە عەدنان سەلجوق میزراقلی، سەرۆكی شارەوانی دیاربەكر، ئەحمەد تورك، سەرۆكی شارەوانی مێردین، بەدیعە ئۆزگوگچە ئەرتان، سەرۆكی شارەوانی وان- لە كارەكانیان دوورخرانەوە، پارێزگاری ئەو سێ شارەش لە شوێنیان وەك قەیوم دەستبەكار بوون.
ھ.م