شه‌ش پڕۆژه‌یاسا چاوه‌ڕوانی وه‌رزی دووه‌می یاسادانانی په‌رله‌مانن

یه‌كێك له‌وانه‌ پرۆژه‌ یاسای چاكسازییه‌

K24 - هه‌ولێر:

پەرلەمانی کوردستان دەرگای وەرگرتنی پرۆژەیاسا و پێشنیازی یاسا بۆ ماوەی 30 رۆژ دەکاتەوە.

ئەندامێکی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستانیش ئاشکرای دەکات 6 پرۆژە یاسا ئامادە کراون بۆ پەسەندکردنیان کە زۆربەیان یاسان له‌ پەرلەمانی عێراق و لە هەرێمی کوردستانیش بەرکار دەکرێن.

هاووڵاتیانیش داوا دەکەن، پەرلەمان پرۆژە یاسای چاکسازی بکاتە كاری له‌ پێشینه‌.

وەرزی دووەمی یاسادانانی پەرلەمانی کوردستان  دەست پێدەکاتەوە کە ماوەی سێ مانگ بەردەوام دەبێت. لە 1ی9ی  پشووی هاوینە کۆتايی دێت و پەرلەمان کۆبوونەوەکانی دەستپێدەکات.

ماوەی یەك مانگ پەرلەمان دەرگای وەرگرتنی پرۆژە یاسا و پێشنیازی یاسا دەکاتەوە لە 1ی 10ـوە بۆ ماوەی دوو مانگ ئەو پرۆژە و پێشنیازی یاسایانەی بۆی نێردراون خوێندنەوەی یەکەم و دووەم و سێیەمیان بۆ دەکات لەم وەرزەش شەش پرۆژە یاسا ئامادەن کە یاسای عێراقین و لە هەرێمی کوردستان بەركارە.

هاووڵاتیان چاویان لە ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی کۆبوونەوەکانی پەرلەمانە و داوا دەکەن پەرلەمان گرنگی بەو یاسایانە بدات لە بەرژەوەندی هاووڵاتیانن.

بۆ ئەم خولەی یاسا دانانیش چاویان لێە پرۆژە یاسای چاکسازی پەسەندەبکرێت داواش لە پەرلەمانتاران دەکەن پرۆژە یاسای چاکسازی پەسەند بکەن.

خولی دووەمی یاسادانان ماوەی سێ مانگە دەخایەنێت، زۆربەی فراکسیۆنەکان پێشنیازی پرۆژه‌ یاسایان ئامادەکردووە لەگەڵ دەستپێکردنی کۆبوونەوەکان دەیدەنە پەرلەمان، بە تایبەت پرۆژە یاسای چاکسازی چاوەڕێ دەکرێت ناوەڕاستی مانگی 9 بدرێتە پەرلەمان لەم خولە هەوڵی پەسەندکردنی دەدرێت.

ئ. م

Fly Erbil Advertisment