داعش له نوێترین تاكتیكدا به چێڵی مینڕێژكراو هێرشه‌كانی ئه‌نجامده‌دات
له گوندێكی سه‌ر به پارێزگای دیاله 2 چێڵی مینڕێژكراو ته‌قێندرانه‌وه
K24- هه‌ولێر:
له تاكتیكێكی نوێ‌دا، چه‌كدارانی داعش چێڵی مینڕێژكراو له هێرشه‌كانیدا به‌كارده‌هێنێت و به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ناوخۆیی له پارێزگای دیاله، چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه ئه‌مڕۆ دوو چێڵیان له ناوه‌ڕاستی گوندێكی كشتوكاڵی باكووری رۆژهه‌ڵاتی ئه‌و پارێزگایه ته‌قاندووه‌ته‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه به چه‌ند میدیایه‌كی عێراقی راگه‌یاندووه، "چه‌كدارانی داعش پشتێنه‌ی مینڕێژكراویان له دوو چێڵ به‌ستبوو و له ناوه‌ڕاستی گوندی "ئیسلاح" له نزیك ناحیه‌ی جه‌له‌ولا، كه ده‌كه‌وێته دووری 70 كیلۆمه‌تر له باكووری رۆژهه‌ڵاتی شاری به‌عقوبه‌ی سه‌نته‌ری پارێزگای دیاله ته‌قاندووه‌ته‌وه و كه‌سێكیش له‌و ته‌قینه‌وانه بریندار بووه و زیانی مادیش به‌ر شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه گه‌یشتووه".
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، "مینڕێژكردنی ئه‌و چێڵانه و ته‌قاندنه‌وه‌یان له دووره‌وه، مانای وایه داعش ده‌ستبه‌رداری هه‌وڵ و هێرشه‌كانی نه‌بووه".
H.B

