ئێران: ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنی ناووكی سوودی بۆمان نه‌بێت رێگه‌یه‌كی دیكه ده‌گرینه به‌ر
له چه‌ند رۆژی داهاتوودا ئێران هه‌نگاوی دیكه ده‌نێت

K24 – هه‌ولێر:
مه‌حموود واعیزی، به‌رپرسی نووسینگه‌ی سه‌رۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران، رایگه‌یاند، له چه‌ند رۆژی داهاتوودا ئێران هه‌نگاوی دیكه له باره‌ی رێككه‌وتنی ناووكی ئێران و وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ك ده‌نێت.
واعیزی، له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵێكی ته‌له‌ڤزیۆنی ئێرانی گوتی: ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنی ناووكی سوودی نه‌بێت بۆ ئێران، هه‌نگاوی دیكه ده‌نێین.
هه‌روه‌ها گوتی: ده‌مانه‌وێت به روونی به به‌رامبه‌ره‌كانمان بڵێین، ئه‌گه‌ر ئێمه سوود له رێككه‌وتنی ناووكی نه‌بینین، ئه‌وا؛ رێگه‌یه‌كی دیكه ده‌گرینه به‌ر.
پێش دوو هه‌فته، هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، ئیمانوێڵ ماكرۆن و سه‌رۆكی ئێران حه‌سه‌ن رووحانی بۆ ماوه‌ی پێنج كاتژمێر به ته‌له‌فۆن گفتوگۆیان كرد، له‌و گفتوگۆیه‌دا ماكرۆن پێشنیازی كردووه، هه‌ندێك بڕگه‌ی سنوورداری رێككه‌وتنه‌كه هه‌موار بكرێته‌وه.
ئه‌و هه‌مواركردنه له لایه‌ن وڵاتانی پێنج كۆ یه‌كه‌وه به ئه‌رێنی دانراوه، به‌ڵام ئێران ره‌تیكردووه‌ته‌وه رازی بێت به گۆڕانكاری له رێككه‌وتنه‌كه.