حزبوڵڵای لوبنانی ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازی ئیسرائیل ده‌كاته ئامانج
ئیسرائیل: وه‌ڵامی هێرشه‌كه‌مان داوه‌ته‌وه

K24 - هه‌ولێر:
حزبوڵڵای لوبنانی رایگه‌یاند، ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازیی ئیسرائیلیان كردووه‌ته ئامانج و له ئاكامیشدا، سه‌ربازێك كوژراوه و یه‌كێكی دیكه‌ش برینداربوون.
به گوێره‌ی راپۆرته میدیاییه‌كان، حزبوڵڵا چه‌ند مووشه‌كێكی ئاراسته‌ی ناو خاكی ئیسرائیل كردووه.
سوپای ئیسرائیلیش رایده‌گه‌یه‌نێت، پێگه‌كانی حزبوڵڵایان بۆردومان كردووه و وه‌ڵامی سه‌رچاوه‌ی هێرشه‌كانیشیان داوه‌ته‌وه.
ئ. م