دادگای باڵای ئه‌نقه‌ره بڕیاری ئازادكردنی ده‌میرتاشی ده‌ركرد
هاوسه‌رۆكی پێشووی هه‌ده‌په
K24 – هه‌ولێر:
دادگای باڵای ئه‌نقه‌ره، بڕیاری ئازادكردنی سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش، هاوسه‌رۆكی پێشووی هه‌ده‌په‌ی ده‌ركرد.
په‌یامنێری كوردستان24، رایگه‌یاند، به هۆی ئه‌وه‌ی دۆسیه‌ی دیكه له دژی ده‌میرتاش كراونه‌ته‌وه، سه‌ره‌ڕای بڕیاری دادگا به‌ڵام ناوبراو ئازاد ناكرێت.
پێشتر دادگای ئه‌وروپا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ داوای له توركیا كردبوو، سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش ئازاد بكه‌ن.
به تۆمه‌تی سوكایه‌تیكردن به ئه‌ردۆغان، دادگای توركیا سزای چوار ساڵ و هه‌شت مانگ زیندانی به‌سه‌ر ده‌میرتاشدا سه‌پاندووه.
له توركیا ره‌خنه و قسه‌كردن له باره‌ی سه‌رۆكی وڵات سنوورداره و ئه‌گه‌ر له دادگا بسه‌لمێنرێت سوكایه‌تی به سه‌رۆك كراوه، به زیندانیكردن تۆمه‌تباره‌كه سزا ده‌درێت.
ده‌میرتاش له لایه‌ن داواكاری گشتیی توركیاوه به هاوكاریكردنی تیرۆر تۆمه‌تبار كرابوو. هاوكات داواكاری گشتیی داوایكردبوو، سزای 140 ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا به‌سه‌پێنرێت.
ده‌میرتاش له مانگی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ری 2016ه‌وه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیاوه ده‌ستگیركراوه.
ده‌میرتاش هه‌ر له ماوه‌ی زیندانیكردنیدا به‌شداری له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی توركیا كرد و توانی له سه‌دا 8.4ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست بهێنێت.