به‌ره‌ی توركمانی داوای دابه‌شكردنی كورسییه‌كانی پارێزگای كه‌ركووك ده‌كات
به‌ره‌ی توركمانی داوای له سه‌دا 32ی كورسییه‌كان ده‌كات

K24 – هه‌ولێر:
به‌ره‌ی توركمانی له كه‌ركووك داوایكرد، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، كورسییه‌كانی پارێزگای كه‌ركووك له نێوان پێكهاته‌كاندا دابه‌ش بكات.
محه‌مه‌د سه‌معان، گوته‌بێژی به‌ره‌ی توركمانی رایگه‌یاند، به‌ره‌ی توركمانی دیداری له‌گه‌ڵ نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هه‌بووه و له‌و میانه‌یه‌دا داوایكردووه، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كورسییه‌كانی پارێزگای كه‌ركووك له‌سه‌ر بنه‌مای رێژه‌ی %32 بۆ هه‌ر سێ پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی كورد، عه‌ره‌ب و توركمان دابه‌ش بكات.
ئه‌و گوته‌بێژه‌ی به‌ره‌ی توركمانی گوتیشی: پارێزگای كه‌ركووك له قه‌یراندایه به هۆی یاسای ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانه‌وه، كه عه‌ره‌ب و توركمان له‌و بڕوایه‌دان ده‌بێت پۆسته‌كانی له‌سه‌ر بنه‌مای هاوبه‌ش دابه‌ش بكرێن و دواتر پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه بچێت.