كۆمسیۆن پڕۆژه یاسایێك بۆ رێكخستنی ههڵبژاردن پێكهشی پهرلهمان دهكات
پڕۆژە یاسا نوێكە ژمارەیەك گۆڕانكاری گەورە لەخۆی دەگرێت
K24- ههولێر:
كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێمی کوردستان پرۆژە یاسایەکی نوێ بۆ ڕێکخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پێشکەش بە پەرلەمان دەکات.
شیروان زرار گوتەبێژی کۆمسیۆن دەڵێت؛ لە یاسا نوێیەکەدا حکوومەت پابەند دەکرێت بەوەی شەش مانگ پێش هەڵبژاردن کۆمسیۆن ئاگاداربکاتەوە، ئەمە جیا لەوەی داواکراوە تۆماری دەنگدەران لەلایەن حکوومەتەوە بدرێتە کۆمسیۆن.
بەشێك لە لایەنەکانی پەرلەمان چاویان لەوەیە سیستەمی هەڵبژاردن بگۆڕن، گۆڕان داوای سیستەمی تێکەڵ دەکات، بەجۆرێك ئەو کاندیدانەی دەنگی پێویست بۆ هێنانی کورسییەك دەهێنن پێویستیان بە ریزبەندی نەبێت.
ئهمه لهكاتێكدایه، تەنیا 3 مانگ تەمەنی ئەنجوومەنی کۆمسیاران ماوە و چوارشەممەی داهاتووش کۆمسیۆن پرۆژە یاسا نوێیەکە رادەستی پەرلەمان دەکات.
H.B