دوو ملیۆن و 500 هەزار زیارەتکاری بیانی بەشداری لە مەراسیمی عاشورا دەکەن
بۆ ئه‌مساڵ، زیاره‌تكارانی ئێران پێویستیان به ڤیزای عێراق نییه

K24 - هه‌ولێر:
حسێن شەدهان ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەربەلا ئاشکرایکرد، لایەنی ئێرانی بە حکومەتی عێراقی راگەیاندووە، زیاتر لە دوو ملیۆن زیارەتکاری وڵاتەکەی، لە مەراسیمی عاشورا بەشداری دەکەن.
شه‌دهان ئاماژه به‌وه‌شكرد، جگە لەو ژمارەیەش بەشێکی دیکە بە پیادە دێنە نێو عێراقەوە و گوتیشی: " زیارەتکاران له وڵاتانی دیكه‌شه‌وه بەشدار دەبن و لەوانەیە ژمارەیان بگاتە زیاتر لە دوو ملیۆن و 500 هەزار کەس".
شاڵانه په‌یڕه‌وانی ئایینزای شیعه، بۆ مه‌راسمی عاشوورا، رووده‌كه‌نه پارێزگای كه‌ربه‌لا و له‌وێ پرسه‌ی ئیمام حوسێن ده‌گێڕن، زۆرینه‌ی زیاره‌تكارانیش له ئێرانه‌وه دێن.
پێشتریش راگه‌یه‌ندرا، كه بۆ ئه‌مساڵ، زیاره‌تكارانی ئێران بۆ به‌شداریكردنی رێوڕه‌سمی عاشوورا، پێویستیان به ڤیزای عێراقی نابێت.
عاشوورا ده‌یه‌مین رۆژی مانگی موحه‌ڕڕه‌مه به ساڵنامه‌ی كۆچی و هاوكاته له‌گه‌ڵ شه‌هیدكردنی ئیمام حوسێنی كوڕی عه‌لی، كه نه‌وه‌ی په‌یامبه‌ری ئیسلامه.
ئ. م