به‌هۆی بۆردومانی توركیا دارستانی گوندی شەرانش گڕی گرتووه
توركیا به بیانووی بوونی په‌كه‌كه ناوچه‌كه بۆردومان ده‌كات

K24 - زاخۆ:
بەھۆی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆ سه‌ر بنکە و بارەگاکانی پەکەکە، لەدوێنێوە ئاگر، ئاقار و دارستانی گوندی شەرانشی مەسیحییەکانی له ناحیه‌ی ده‌ركاری قه‌زای زاخۆ گرتووه‌تەوە.
به‌هۆی شه‌ڕی نێوان سوپای توركیا و په‌كه‌كه‌ش، ژماره‌یه‌كی زۆری گوند له ناوچه سنوورییه‌كان چۆڵكراون و جووتیاران و گوندنیشنان له ترسی گیانی خۆیان نا‌وێرن بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كانییان.
پێشتریش حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، داوای له توركیا و په‌كه‌كه كردووه، ناوچه سنوورییه‌كان و خاكی هه‌رێمی كوردستان له‌و شه‌ڕه‌دا به‌كارنه‌هێنن و نه‌بنه هۆی مه‌ترسی بۆ سه‌ر گیانی هاووڵاتیان، به‌ڵام تا ئێستا هیچ لایه‌نێكیان پابه‌ند نین.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
ئ. م