هەفتەی داهاتوو هەولێر و بەغدا دەست بە گفتوگۆ دەکەن

سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم: پێویسته‌ هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌ر پرسی بودجه‌ بگه‌نه‌ رێككه‌وتن

K24- هه‌ولێر:

فەوزی هەریری سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بە کوردستان ٢٤ی راگەیاند، هەفتەی داهاتوو هەولێر و بەغدا بۆ چارەسەری کێشە هەڵپەسێردراوەکان کۆدەبنەوە.

گوتیشی: هەولێر و بەغدا بودجەیان لە پێشە و دەبێت بگەنە رێککەوتنێك، کە لە بەرژەوەندی عێراق و ھەرێمی کوردستاندا بێ.

باسی لەوەشکرد کە لە کۆبوونەوەکاندا گفتوگۆ لەسەر بودجە و ناوچە كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و چه‌ند پرسێكی دیکەش دەکەن.

هه‌ر له‌مباره‌شه‌وه‌ به‌نگین رێكانی، وه‌زیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی عێراق دووپاتیكرده‌وه‌، هۆكارێكی دیكه‌ی سستی له‌ چاره‌سه‌ركردنی كیشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا ئه‌وه‌یه‌، كه‌ كێشه‌ی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی عێراق له‌ به‌غدا كۆبوونه‌ته‌وه‌.

لە ١٦ی تەموزی ئەمساڵ شاندێکی باڵای حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی سەردانی بەغدای کرد و لە گەڵ هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق کۆبووەوە، کە ئەمەش هەنگاوێکی دیکە بوو بۆ سەلماندنی نیازپاکی هەرێمی کوردستان.

H.B