واشنتن: ئێران له پشت حووسییهكانهوهیه
سعوودییه مافی خۆیه‌تی به‌رگری له خۆی بكات

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا، مارك ئێسپر، رایگه‌یاند، تاران له پشت جووڵاندنی حووسییه‌كانی یه‌مه‌نه‌وه‌یه.
وه‌زیری پێنتاگۆن، گوتیشی: سعوودییه مافی خۆیه‌تی به‌رگری له خۆی بكات و دژی هێرشه نیمچه رۆژانهییهكان بوه‌ستێته‌وه، كه له لایه‌ن حوسییه‌كانه‌وه ده‌كرێنه سه‌ری.
له باره‌ی ئێرانیشه‌وه ئێسپر گوتی: ئێران سه‌رچاوه‌ی كێشه‌كانی ناوچه‌كه‌یه به تایبه‌تی له یه‌مه‌ن، سووریا و لوبنان و ده‌شیه‌وێت مووشه‌كی ناووكی دوورمه‌ودا به‌رهه‌م بهێنێت.
ئه‌و وه‌زیری ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه‌شی گوت: واشنتن ده‌یه‌وێت ئێران رابكێشێته سه‌ر رێگه‌ی دیپلۆماسی و ده‌مانه‌وێت گفتوگۆی ئه‌وه بكه‌ین، چۆن ده‌كرێت سرووشتی بن و ده‌ست له درووستكردنی كێشه و تیرۆر هه‌ڵبگرن و ئه‌گه‌ر ئه‌وان ده‌ستهه‌ڵبگرن، زۆر كێشه چاره‌سه‌ر ده‌بن.