ئه‌مه‌ریكا له باره‌ی ده‌ستگیركراوانی داعش هۆشداری دایه ئه‌وروپا
ئه‌و وڵاته ئه‌وروپاییانه‌ی نایانه‌وێت چه‌كداره‌كانیان له ریزی داعش وه‌ربگرنه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا، مارك ئێسپر، هۆشداری دایه ئه‌و وڵاته ئه‌وروپاییانه‌ی نایانه‌وێت چه‌كداره‌كانیان له ریزی داعش وه‌ربگرنه‌وه، كه ئێستا له زیندانه‌كانی هه‌سه‌ده‌دان.
ئه‌مڕۆ وه‌زیری پێنتاگۆن سه‌ردانی له‌نده‌ن ده‌كات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی به‌ریتانیا كۆده‌بێته‌وه.
له‌و میانه‌یه‌دا، ئێسپر گوتی: نزیكه‌ی دوو هه‌زار توندڕه‌وی بیانی كه زۆربه‌یانی خه‌ڵكی وڵاتانی ئه‌وروپان، هێشتا له ژێر ده‌ستی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات(هه‌سه‌ده)ن و ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆی درووستبوونی مه‌ترسی ئه‌منی له ناوچه‌كه.
گوتیشی: ئه‌و ره‌وشه به‌رگه ناگرێت. تا كه‌ی ده‌بێت ئه‌و ره‌وشه به‌رده‌وام بێت؟ باوه‌ڕمان وایه پێویسته ئه‌و بیانیانه بگه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌كانیان به شێوازێك كه گونجاو بێت بۆیان، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش نه‌كرێت، ره‌وشی ئه‌منی ناوچه‌كه به له‌رزۆكی ده‌مێنێته‌وه.
به‌ریتانیا تا ئێستا ئاماده نییه نزیكه‌ی 300 چه‌كداری خۆی كه له ریزی داعش بوون و ئێستا ده‌ستگیركراوون له لایه‌ن هه‌سه‌ده‌وه وه‌ربگرێته‌وه.
پێشتر دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندبوو، وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌بێت چه‌كداره‌كانیان وه‌ربگرنه‌وه، ئه‌گه‌رنا هه‌سه‌ده ناچار ده‌بێت ئازادیان بكات و ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی ناتوانن چیتر بچنه ژێر ئه‌و باره گرانه.