حكوومهتی ههرێمی کوردستان ژمارەی نوێنەرایەتییەکانی لە دەرەوە زیاتر دەکات
کارنامەی وەزارەتەکان رادەستی سهرۆك وهزیران دەکرێ
K24 - ههولێر:
سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دهرهوهی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە کوردستان 24ی راگەیاند، بەم نزیكانە کارنامەی وەزارەتەکان رادەستی حکوومەت دەکرێن و کارنامەی فەرمانگەی پەیوەندییەکانیش ئەوەیە کە ژمارەی نوێنەرایەتییەکان لە دەرەوە زیاتر بکەن.
دزەیی لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: "هەوڵ دەدەين لەگەڵ بەغدا ڕێکبکەوين، تاكو له چوارچێوەی کارەکانی، نوێنەرایەتییەکان بخەنە ناو باڵیۆزخانە و کۆنسوڵخانەکانی عێراقەوە، چونکە ئەوە بەشێکە لە دەستوور".
لە رابردوودا پەیوەندییە دیپلۆماتییەکانی هەرێمی کوردستان بە چەندین قۆناخی جیادا تێپهڕیون، بۆ داهاتووش راگرتنی ئەو پەیوەندییانە و نەبوون بە بەشێک لە ململانێ هەرێمییەکان، دەبنە بەشێکی دیکە لەو ئاستهنگانەی دێنە بەردەم پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان.
جۆن مێنزیس، سەرۆکی زانکۆی ئەمریکی لە کوردستان, كه پێشتر باڵیۆزی ئەمریکا بووه لە بۆسنە و کۆسۆڤۆ، دهڵێت: "ویلایەتە یەکگرتووەکان سیاسەتی عێراقی یەکگرتوو پەیڕەو دەکات، ئەم سیاسەتە بە داخەوە بۆ کوردستان نە گونجاو و خراپە، چونکە کوردستان بەردی بناغەی سەقامگیرییە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کوردستان ناوچەیەکی ئارامە، وەك بەسرە نییە، وەك ناوچەکانی دیکە نییە، بۆیە ئیستا هەرێمی کوردستان دەبێ هەوڵ بدا وەک بەشێکی بنیادنەر خۆی نیشان بدات".
ئ. م