به‌شیر حه‌داد: ئه‌گه‌ر بودجه پێچه‌وانه‌ی خواستی هه‌رێم بێت عێراق به‌بێ بودجه ده‌مێنێته‌وه
"به گفتوگۆكانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا گه‌شبینم"
K24- هه‌ولێر:
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق جه‌خت ده‌كاته‌وه، گه‌شبینه به گفتوگۆكانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی عێراق ئاشكرای ده‌كات، تیمێكی هاوبه‌ش له‌نێوان حكوومه‌تی هه‌رێم و سه‌رجه‌م فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له به‌غدا پێكده‌هێنرێت.
له لێدوانێكدا بۆ كوردستان 24، به‌شیر حه‌داد، جێگری سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق راگەیاند، كە گەشبینە بە گفتوگۆکانی نێوان هەولێر و بەغدا، بەڵام ئەگەر بودجە به شێوه‌یه‌ك تێپەڕێندرێت، کە پێچەوانەی خواستی هەرێمی کوردستان بێت، ئەوا عێراق بێ بودجە دەمێنێتەوە.
جوان ئیحسان، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیش له په‌رله‌مانی عێراق ئاشكرای ده‌كات، بۆ ئەوەی بودجەیەکی گونجاو تێپەڕێنین كه له ئاست خواست و مافه‌كانی كوردستاندا بێت، بۆ لەمەودوا تیمێكی هاوبه‌ش لەنێوان پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا و حکوومەتی هەرێمی كوردستان پێکدەهێندرێت.
لە مانگی داهاتووەوە کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی عێراق لە بارەی پڕۆژه یاسای بودجەی ساڵی 2020 دەستپیدەکهن، ئەمە لە کاتێکدایه، چ لە ناو پەرلەمان یانیش لە دەرەوەی پەرلەمان ناکۆکی دیار باڵی بەسەر کەشوهەوای سیاسی عێراقدا کێشاوە.
H.B