حزبوڵڵا فڕۆكه‌یه‌كی ئیسرائیلیی خسته خواره‌وه
ئیسرائیل دان به كه‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌یدا ده‌نێت

K24 - هه‌ولێر:
میلیشیاكانی حزبوڵڵای لوبنان كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه ئاراسته ده‌كرێن رایگه‌یاند: "به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 9/9/2019، فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی ئیسرائیلییان له نزیك شاره‌دێی رامیه له باشووری لوبنان خستووه‌ته خواره‌وه".
له‌وباره‌یه‌وه حزبوڵڵا به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت: "فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی ئیسرائیلیی دوای خستنه خواره‌وه‌ی له‌ژێر ده‌ستی چه‌كدارانی حزبوڵلادایه".
لای خۆیه‌وه گوته‌بێژێك به‌ناوی سوپای ئیسرائیل دانی به كه‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌یاندا ناوه له‌ناو خاكی لوبنان و گوتوویه‌تی: "پێویست ناكات زانیاریی جیاواز له‌سه‌ر كه‌وتنه خواره‌وه‌ی دزه‌ی پێبكرێته ناو میدیاكانه‌وه".
حزبوڵڵای لوبنانی پێش چه‌ند رۆژێك به‌ڵێنیدا هه‌ر فڕۆكه‌یه‌كی ئیسرائیلیی كه ئاسمانی لوبنان ده‌به‌زێنێ بكرێته ئامانج.
ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه گرژییه‌كانی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵڵای لوبنانی زیاتر بووه و مه‌ترسیی ئه‌وه هه‌یه رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كداریی فراوانتر له نێوانیاندا رووبدات.