سەربازێكی توركیا لە باكووری كوردستان كوژرا

بۆمبێك لە چەلێ تەقییەوە

K24 - ھەولێر

ئەمڕۆ وەزارەتی بەرگری تورکیا بڵاویکردەوە، لە نزیک گوندەکانی ناوچەی چەلێی سەر بە شاری جۆلەمێرگی باكووری كوردستان گەریلاکانی پەکەکە بۆمبێكی چێندراویان بە ئۆتۆمبێلێکی سەربازی سوپای تورکیادا تەقاندەوە و لە ئەنجامدا سەربازێکی تورکیا گیانی لەدەستدا.

وەزارەتی بەرگری ئاماژەی بەوەشكردووە، ئۆپەراسیۆنێکی فراوان لە دەوروبەری ناوچەی چەلێ بەردەوامە و هێزە ئەمنییەکانی دیکەش لە گەڤەڕ و چەلێ و شەمزینان ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجامدا و 14 کەسیان بە تۆمەتی ئەندامێتی پەکەکە دەستبەسەر کردووە.

ھ.م