له جولهمێرگ سهربازێكی توركیا كوژرا و له ئاگری و شهمزینان 23 كهس دهستگیركران
چهكدارانی پەکەکە بۆمبێكی چێندراویان بە ئۆتۆمبێلێکی سەربازی سوپای تورکیادا تەقاندەوە
K24 – ههولێر:
وەزارەتی بەرگری تورکیا بڵاویکردهوه، لە نزیک گوندەکانی ناوچەی چەلێ، چهكدارانی پەکەکە بۆمبێكی چێندراویان بە ئۆتۆمبێلێکی سەربازی سوپای تورکیادا تەقاندەوە و لە ئاكامدا سەربازێکی تورکیا گیانی لەدەستدا و له ئاگری باكووری كوردستانیش 9 كهس دهستگیركران.
وەزارەتی بەرگری دووپاتیکردووەتەوە، ئۆپەراسیۆنێکی فراوان لە دەوروبەری ناوچەی چەلێ بەردەوامە و هێزە ئەمنییەکانی دیکەش لە گەڤەر و چەلێ و شەمزینان ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجامدا و 14 کەسیان بە تۆمەتی ئەندامێتی پەکەکە دەستبەسەر کردووە.
ههر لهو چوارچێوهیهدا، لە ناوچەی پاتنۆسی سەر بە شاری ئاگری باکووری کوردستان، 9 کەس بە تۆمەتی ئەندامێتی پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە" زیندانی کران.
چەند رۆژێک لەمەوبەر لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزە ئەمنییەکان لە دژی ئەندامانی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) 10 کەس دەستبەسەر کران و دادگای ئاگری بە تۆمەتی ئەندامێتی پەکەکە بڕیاری زیندانی بۆ 9 کەسیان دهركرد و یەکێکی دیکەش هیچ تۆمەتێکی بەسەردا ساغ نەبووەوە و ئازاد کرا.