ناتانیاهۆ "زانیاریی هه‌واڵگری" نوێ له‌باره‌ی ئه‌تۆمی ئێران ئاشكرا ده‌كات
له میدیاكانی ئیسرائیل بڵاوكراوه‌ته‌وه
K24- هه‌ولێر:
میدیاكانی ئیسرائیل بڵاویانكرده‌وه، بینامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته به نیازه زانیاری نوێی هه‌واڵگری تایبه‌ت به به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران ئاشكرا بكات.
كه‌ناڵی "13"ی ئیسرائیل بڵاویكرده‌وه، "ناتانیاهۆ بیر له خستنه‌ڕووی وه‌رده‌كاری زیاتر له‌باره‌ی پێگه ئه‌تۆمییه ناسراوه‌كانی ئێران و ئه‌و پێگانه‌ی گومان ده‌كرێت په‌یوه‌ندییان به به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی تارانه‌وه هه‌بێت ده‌كاته‌وه".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ناتانیاهۆ ئاماده‌كاری بۆ چوونه ناو هه‌ڵبژاردنی گشتیی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات، كه بڕیاره له 17ی ئه‌م مانگه به‌ڕێوه‌بچێت.
هاوكات دوێنێش ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی بۆ وزه‌ی ئه‌تۆمی رایگه‌یاند، پشكنه‌رانیان له كاتی پشكنینیان بۆ بنكه ئه‌تۆمییه‌كان ئێران، پاشماوه‌ی یۆرانیۆمیان له‌و بنكانه دۆزیوه‌ته‌وه.
پێشتریش 2 جاری دیكه ناتانیاهۆ زانیاری و ورده‌كاری له‌باره‌ی به‌نامه‌ی ئه‌تۆمی ئێرانی ئاشكراكردووه، یه‌كه‌میان له‌كاتی بڕیاری دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ كشانه‌وه‌ی واشنتن له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له نیسانی ساڵی 2018، و دووه‌میشیان له گوتاره‌كه‌یدا له میانه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بوو له مانگی ئه‌یلوولی ساڵی رابردوو.
H.B