حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا: بۆ به‌رگری له لوبنان هیچ هێڵێی سوور ناناسین
نه‌سروڵڵا: سوپای ئیسرائیل هۆلیۆدییه
K24 – هه‌ولێر:
حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا، رێبه‌ری حزبوڵڵای لوبنان له وتارێكدا كه له رێی سكرینه‌وه ئاراسته‌یی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری تایبه‌ت به یادی عاشوورای كرد، رایگه‌یاند، حزبوڵڵا بۆ پاراستنی لوبنان هیچ هێڵێكی سوور ناناسێت.
حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا، له باره‌ی سوپای ئیسرائیله‌وه گوتی: كاتێك زیانمان پێگه‌یاندن، ئه‌وان وتیان، گواستنه‌وه‌ی برینداره‌كان شانۆگه‌ری بووه و بۆ چه‌واشه‌كردنی حزبوڵڵا بووه، ئه‌گه‌ر وابێت ده‌ركه‌وت، سوپای ئیسرائیل سوپایه‌كی هۆلیۆدییه نه‌ك راسته‌قینه.
گوتیشی: ئێمه سڵ له گرتنه‌به‌ری هیچ رێگه‌یه‌ك ناكه‌ینه‌وه، ئه‌گه‌ر بێت و هێرش بكرێته سه‌ر لوبنان و به دڵنیاییه‌وه هیچ سنوور و هێڵێكی سوور ناناسین.
رێبه‌ری حزبوڵڵا داواشیكرد، ئه‌و سامانه‌ی لوبنان كه براوه‌ته ده‌ره‌وه بگه‌ڕێندرێته‌وه وڵات و بخرێته‌گه‌ڕ بۆ خزمه‌تی لوبنانییه‌كان.