زۆرینەی ئەمەریکییەکان لەگەڵ مانەوەی هێزەکانیانن لە وڵاتان
"كورد له عێراق و سووریا پشتیوانمان بوون"
K24 - واشنتن
له نوێترین راپرسیدا زیاتر له 70% ئه‌مەریكییه‌كان ده‌یانه‌وێت سوپای وڵاته‌كه‌یان له هه‌ندێك وڵات‌دا بمێنێته‌وه، بۆ پاراستن و هاوكاریكردنی هاوپه‌یمانه راسته‌قینه‌كانیان. ده‌شڵێن ئه‌گه‌ر كورد نه‌بوایه ئاسایشی نیشتیمانی ئێمه‌ش سه‌قامگیر نه‌ده‌بوو.
ئه‌گه‌رچی زۆرینه‌ی ئه‌مه‌ریكییه‌كان ناڕازین، له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یان له به‌رانبه‌ر هه‌ندێك پرس و كاروبار له جیهاندا، به‌ڵام به‌گوێره‌ی رووپێو و راپرسییه‌كی گرنگ كه لاله‌یه‌ن دامه‌زراوه‌ی شیكاگۆ بۆ پرسه‌كانی جیهان كاری بۆكراوه و له دامه‌زراوه‌ی ویلسن له واشنتن بڵاوكرایه‌وه، زیاتر له 70% ئه‌مه‌ریكییه‌كان ده‌یانه‌وێت پێگه و رۆڵی وڵاته‌كه‌یان له جیهاندا به‌هێزی بمێنێته‌وه به‌تایبه‌تی له رووی بوونی سه‌ربازییه‌وه له هه‌ندێ وڵات وناوچه‌دا.
خاڵی گرنگی ئه‌م راپرسیه ئه‌مه‌یه كه ئه‌مه‌ریكییه‌كان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه، ده‌بێ واشنتن به‌هێزتر له‌جاران داكۆكی له ماف و پاراستنی هاوپه‌یمانه راسته‌قینه‌كانی بكات، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له تهنگانهكهنادا پشت و په‌نای مرۆڤایه‌تی وجیهان بوون.
جه‌ین هارمان، سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی ودرۆ ویڵسن بە كوردستان24ی گوت: "ئه‌وانه‌ی بوێرانه شانبه‌شانی ئێمه وه‌ستان و شه‌ڕیان له‌پێناوی ئێمه كرد، بێگومان لای ئێمه قه‌درگران ده‌مێنن و ده‌یانپارێزین، كورد له عێراق و سووریا پشتیوانمان بوون و رای تایبه‌تی من ئه‌مه‌یه پێویسته پاداشتیان بده‌ینه‌وه بۆ ئه‌و قاره‌مانێتیه بێ هاوتایه‌ی نواندیان".
خاڵێكی دیكەی گرنگ له راپرسیه‌كه‌دا ئه‌مه‌یه، كه ئه‌مه‌ریكییه‌كان داوا له وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن، له‌م قۆناغه‌ی ئێستا هه‌وڵه‌كانی چڕتر بكاته‌وه له پێناو پاراستنی به‌رژه‌وندییه هاوبه‌شه‌كانی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه باوهڕپێكراوهكانیدا.
ریچارد فۆنته‌ین، سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی ئاسایشی نوێی ئه‌مه‌ریكا دەڵێ: "ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان به‌ده‌ستی هێنا، له تێكشكاندن و له‌ناوبردنی مه‌یدانیی داعش و كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی په‌لاماری تیرۆریستیی ئه‌ندامانیان بۆ ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا، چاكه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كورد، چونكه قاره‌مانانه له گۆڕه‌پانی شه‌ڕدا ئه‌وان رووبه‌ڕووی داعش بوونه‌وه".
ئه‌م راپرسیه له مانگی تەموزی ئه‌مساڵ كاری بۆكراوه، و زیاتر له 2 هه‌زار ئه‌مه‌ریكی له چین وتوێژ و پێگه جیاوازه‌كاندا به‌شداریان پێكراوه، وه‌ك ئاماده‌كارانی راپرسیه‌كه‌ش باسیان لێوه‌كرد، ئامانجی سه‌ره‌كی له‌و راپرسیه‌دا گه‌یاندنی هزر و بۆچوونی شه‌قامه بۆ ئه‌وانه‌ی له واشنتن سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵات داده‌ڕێژن.
ھ.م