ئاگادارییه‌ك له زانكۆلاینه‌وه بۆ ده‌رچووانی پۆلی 12
زانیاری نوێ له باره‌ی خوێندنی پارالێل و ئێواران له هه‌ندێك كۆلێژ‌ی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین

K24 - هه‌ولێر:
زانكۆلاین، ئاگاداری ده‌رچووانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی به سه‌رجه‌م به‌شه‌كانیه‌وه ده‌كاته‌وه، كه زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین له پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمه‌كانی زانكۆلاین له سێ شوێن هاوكاری قوتابییان ده‌كات.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له كۆلێژ‌ی ئاداب رایگه‌یاند، ئاگاداری زانكۆلاین، شوێنی هاوكاریكردنی قوتابییان له سه‌نته‌ری ئای تی، ته‌نیشت كۆلێژ‌ی ئه‌ندازیاری، له‌سه‌ر رێگه‌ی كه‌ركووك، كۆلێژ‌ی ئه‌ندازیاری و كۆلێژ‌ی زانست ده‌بێت.
هاوكات ئاگاداری ده‌رچووان ده‌كرێته‌وه، كه ته‌نها 4 كۆلێژ، خوێندنی ئێوارانیان ده‌بێت، كه بریتین له‌مانه:
- كۆلێژ‌ی به‌ڕێوه‌بردن و ئابووری، به‌شه‌كانی ئابووری و كارگێڕی.
- كۆلێژ‌ی په‌روه‌رده، به‌شه‌كانی زمان (كورد – عه‌ره‌بی و ئینگلیزی).
- كۆلێژ‌ی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌تی، به‌شه‌كانی زمانی (كوردی – عه‌ره‌بی – ئینگلیزی) و زانسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.
- كۆلێژ‌ی ئاداب، به‌شه‌كانی (مێژوو – جوگرافیا – كۆمه‌ڵناسی – راگه‌یاندن – ده‌روونناسی).
بۆ وه‌رگرتنی فۆرمی خوێندنی ئێواران، ده‌بێت قوتابی خۆی بچێت بۆ وه‌رگرتنی فۆرم و ناسنامه‌ی باری شارستانی، یان كارتی نیشتمانی پێبێت.
وه‌رگرتنی قوتابیانیش له رێگه‌ی فۆڕمه‌وه، ته‌نها بۆ ده‌رچووانی خوار ساڵانی 2012-2013یه، ئه‌و قوتابیانه‌ی كه ساڵانی دواتر، ده‌بێت له رێگه‌ی زانكۆلاین بێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پێویسته ده‌رچووان داوای وشه‌ی تێپه‌ڕو به‌كارهێنه‌ر (یوزه‌رنه‌یم و پاسوۆرد) له قوتابخانه‌كانیان بكه‌ن.
سه‌باره‌ت به خوێندنی پارالێلیش، ته‌نها ده‌رچووانی ساڵانی نێوان 2014-2015 تاكو 2018-2019 وه‌رده‌گیرێن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پێویسته ده‌رچووان داوای وشه‌ی تێپه‌ڕو به‌كارهێنه‌ر (یوزه‌رنه‌یم و پاسوۆرد) له قوتابخانه‌كانیان بكه‌ن.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
ئ. م