ده‌میرتاش داوا له هه‌ده‌په ده‌كات داوای دایكانی مانگرتوو بگه‌یه‌نێته په‌كه‌كه
ده‌میرتاش پاڵپشتی له داوای دایكانی مانگرتوو ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و دایكانه‌ی له به‌رده‌م باره‌گای هه‌ده‌په داوای منداڵه‌كانیان ده‌كه‌نه‌وه، پێویسته داواكانیان ئاراسته‌ی په‌كه‌كه بكه‌ن.
سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش، هاوسه‌رۆكی پێشووی هه‌ده‌په له زیندانی ئه‌دیرنه‌وه په‌یامێكی تایبه‌تی له باره‌ی مانگرتنی دایكان له‌به‌رده‌م باره‌گای هه‌ده‌په له دیاربه‌كر بڵاوكرده‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌بێت رێز له داواكانیان بگیرێت و بۆ جێبه‌جێكردنی داواكانیان پێویسته هه‌ڵوێست نیشان بدرێت.
ده‌میرتاش ده‌شڵێت، ده‌سه‌ڵات به ئامانجی ناشیرینكردن و تاوانباركردنی هه‌ده‌په پاڵپشتی له‌و چالاكییه ده‌كات، به‌ڵام داوای دایكان سرووشتی و ره‌وایه، ئه‌گه‌ر سیاسه‌ت نه‌توانێت ئه‌و جۆره پرسانه چاره‌سه‌ر بكات، ئه‌و كات سیاسه‌ت هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنه.
ده‌میرتاش گوتی: له‌ناو ئه‌و دایكانه، ژماره‌یه‌ك دایكی سه‌رباز و پۆلیس هه‌ن، كه له‌ده‌ست په‌كه‌كه‌ن و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، هه‌موو لایه‌ك هه‌ده‌په وه‌ك ده‌روازه‌ی چاره‌سه‌ری سه‌یر ده‌كه‌ن و پێویسته دایكان بێ وه‌ڵام نه‌مێننه‌وه و ده‌بێت ده‌ستبه‌جێ داوای دایكان بگه‌یه‌نرێته په‌كه‌كه و بۆ چاره‌سه‌ری ریشه‌ییش، پێویسته له په‌رله‌مان و ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانیش لێژنه‌ی تایبه‌ت سازبكرێن و بناخه‌ی پرۆسه‌ی ئاشتی و دیموكراتی دابمه‌زرێت.
H.B