هه‌نارده و به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی سعوودیه بۆ نیوه دابه‌زی
به‌هۆی هێرشی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان
K24 - هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، به‌رهه‌مێنان و هه‌نارده‌ی نه‌وتی سعوودیه به‌هۆی هێرشی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان، بۆ نیوه دابه‌زیوه.
به گوێره‌ی ئاژانسه‌كه، به‌یانی ئه‌مڕۆ، 14ی 9ی 2019، به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان هێرشكراوه‌ته سه‌ر دوو كارگه‌ی تایبه‌تی سه‌ر به كۆمپانیای ئارامكۆ، كه وه‌به‌رهێنان له كه‌رتی نه‌وتی سعوودیه ده‌كات.
رۆیته‌رز له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه، ئاشكرای ده‌كات، هێرشه‌كه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی 5 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت كردووه، كه ده‌كاته نزیكه‌ی نیوه‌ی به‌رهه‌م و هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئه‌و سعوودیه، تا ئێستاش هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی خۆی له ئه‌نجامدانی هێرشته‌كه رانه‌گه‌یاندووه.
ئارامكۆ، به گه‌وره‌ترین كۆمپانیای نه‌وتی داده‌نرێت له جیهان و له‌مدواییانه‌ش رایگه‌یاند، له ماوه‌ی نیوه‌ی یه‌كه‌می ساڵی 2019، قازانجه‌كه‌ی گه‌یشتووه‌ته 46.9ملیار دۆلار.
ئ. م