شارەوانی ئیستانبوڵ كۆرسی زمانی كوردی دەكاتەوە و هه‌ده‌په‌ش پێشوازی لێ ده‌كات
جەھەپە: پەروەردە به زمانی كوردی مافی كوردە
K24- ئیستانبوڵ:
كاردانەوەكان بەرامبەر بڕیاری كردنەوەی كۆرسی زمانی كوردی لەلایەن شارەوانی ئیستانبوڵ بەردەوامن، له‌كاتێكدا چاوەڕێ دەكرێت بەمزووانە لە شارەوانی ئیستانبوڵ كۆرسی زمانی كوردی بكرێتەوە.
له‌مباره‌شه‌وه یڵدرم كایا، جێگری سه‌رۆكی گشتی پارتی گه‌لی كۆماری "جه‌هه‌په" دەڵێت: پێویستە بە گوێرەی خواستی كورد سیاسەتی پەروەردەكردن بە زمانی كوردی دابڕێژرێتەوە.
له به‌رامبه‌ریشدا پارتی دیموكراتی گه‌لان "ھەدەپە" به گه‌رمی پێشوازی له‌و بڕیاره‌ی "جه‌هه‌په" ده‌كات و بە بڕیاری گونه‌ی كۆبلای، وته‌بێژی هه‌ده‌په رایدەگەیەنێت، پێویستە پەروەردە بە زمانی كوردی بێت.
جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، هه‌رچه‌نده پێویست بوو زووتر ئه‌و بڕیاره ده‌ركرابا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دڵیان به‌و بڕیاره خۆشه و هیواش ده‌خوازێت، پرسی كورد به شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه چاره‌سه‌ر بكرێت.
ئه‌كره‌م ئیمام ئۆغلۆ، سه‌رۆك شاره‌وانی ئیستانبوڵ كه سه‌ر به پارتی گه‌لی كۆماری "جه‌هه‌په"ـیه، له كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌ڵێنیدا، ئه‌گه‌ر به‌رامبه‌ر بیناڵی یڵدرم، كاندیدی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان "ئاكپارتی" ده‌سه‌ڵاتدار سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا، ئه‌وا كۆرسی خوێندن به زمانی كوردی له ئیستانبوڵ ده‌كاته‌وه، ئێستاش ده‌یه‌وێت به‌ڵێنه‌كه‌ی به‌جێ بگه‌یه‌نێت.
H.B