تره‌مپ هێرشی حووسیه‌كان شه‌رمه‌زار ده‌كات و ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی بۆ پاراستنی ئاسایشی سعوودیه نیشاندا
تره‌مپ: هێرشی حووسییه‌كان بۆ سه‌ر كۆمپانیای ئارامكۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر سه‌ر ئابووری ئه‌مه‌ریكا ده‌بێت
K24- هه‌ولێر:
دوای هێرشی حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن بۆ سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی كۆمپانیای ئارامكۆی سعوودیه، له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د بن سه‌لمان، شازاده‌ی جێنشینی عه‌ره‌بستانی سعوودیه، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا دووپاتی كرده‌وه، ئه‌مه‌ریكا بۆ هه‌ر كارێك له‌پێناو پاراستنی ئاسایشی سعوودیه ئاماده‌یه.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك كه له ئاژانسی هه‌واڵی سعوودیه بڵاوكرایه‌وه، تره‌مپ هێرشی حووسییه‌كانی بۆ سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی كۆمپانیای ئارامكۆی ئیدانه كرد و رایگه‌یاندووه، ئه‌و جۆره هێرشانه كاریگه‌ری نه‌رێنی بۆ سه‌ر ئابووری ئه‌مریكا و ته‌واوی جیهان هه‌یه.
له به‌رامبه‌ریشدا، شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه حووسییه‌كانی یه‌مه‌نی به تیرۆریست ناوبرد و دووپاتی كرده‌وه، وڵاته‌كه‌ی ده‌توانێت رووبه‌ڕووی ئه‌و جۆره هێرشانه ببێته‌وه ده‌زانێت چۆن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكات.
ئه‌مڕۆ حووسییه شیعه‌كانی یه‌مه‌ن بۆردومانكردنی دوو دامه‌زراوه‌ی نه‌وتی سه‌ر به كۆمپانیای ئارامكۆی سعوودییه‌یان له پارێزگاكانی به‌قیق و هیجره خه‌ریس راگه‌یاند، دواتر به‌هۆی دابه‌زینی ئاستی پاڵاوتنی نه‌وت له‌و دوو دامه‌زراوه‌یه، ئه‌و هێرشه‌ی حووسییه‌كان كاردانه‌وه‌ی نێهودهوڵهتی توندی به‌دوای خۆیدا هێنا و له‌سه‌ر ئاستێكی فراوان ئه‌و هێرشانه شه‌رمه‌زار كران.
H.B