ئەحمەد تورك: حكوومەتی توركیا ھەموو دەرگاكانی دیالۆگی داخستووە
"حكوومەتی توركیا لەژێر كۆنترۆڵی مەھەپە و چەند كەسایەتییەكی نەتەوەپەرست و نەژادپەرست دایە"
K24 - ھەولێر
ئەحمەد تورك رایدەگەیەنێت، حكوومەتی توركیا ھەموو دەرگاكانی دیالۆگی بۆ چارەسەركردنی پرسی كورد داخستووە.
ئەحمەد تورك، سەرۆكی لەكار دوورخراوەی شارەوانی مێردین بە رۆژنامەی ئەحوال-ی رایگەیاند "حكوومەتی توركیا بە ھێرشەكانی بۆ سەر كورد، ئەوەمان پێدەڵێت كە سەرجەم دەرگاكانی دیالۆگ بۆ چارەسەركردنی پرسی كورد داخراون".
لەبارەی دانانی قەیومەكانیشەوە ئەحمەد تورك ئاماژە بەوە دەكات، بە ھەر شێوەیەك بێت چالاكییەكانیان فراوانتر دەكەن و بەرەنگاری سیاسەتی دانانی قەیومەكان دەبنەوە.
ئەحمەد تورك دەشڵێت "حكوومەتی توركیا لەژێر كۆنترۆڵی مەھەپە و چەند كەسایەتییەكی نەتەوەپەرست و نەژادپەرست دایە و ئەوەی باسی پرسی كورد بكات دەستگیر دەكرێت".
ھ.م