حوسییەکان دیمەنی بۆردومانکردنی کۆمپانیای ئارامکۆ بڵاوده‌كه‌نه‌وه
هه‌ڕه‌شه‌ی زیاتر له سعوودیه ده‌كه‌ن

K24 - هه‌ولێر:
میدیای فەرمی سەر بە حوسییەکانی یەمەن، دیمەنی بۆردومانکردنی کۆمپانیای ئارامکۆی سعوودیەی لە رێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە بڵاوکردوە.
محه‌مه‌د بخێتی، یه‌كێك له سه‌ركرده‌كانی حووسیه‌كانی یه‌مه‌ن رایگه‌یاند، بۆ بۆردومانەکە سوودیان لە کەلێنێکی سیستەمی بەرگری سعوودیە وەرگرتووە.
بخێتی ده‌ڵێت: "پێویستە بەرپرسانی سعوودیە هۆشدارییەکانمان بە هەند وەربگرن بۆ ئەوەی کۆتایی بە دووژمنکارییەکانی بهێنێت و گەمارۆکانی سەر یەمەن هەڵبگرێت و بە کەمترین زیان لێیدەچێت".
دووپاتیشی دەکاتەوە، لەمەودوا ئاسمانی سعوودیە و ئیمارات بەڕووی فڕۆکەکانیان کراوەن و سیستمی بەرگری ئەو دوو وڵاتە ناتوانن بیانوەستێنن.
حووسيیهكان راشیگه‌یاندووه، هێرشه‌كه له رێگه‌ی 7 فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان بووه و له دوو پارێزگای ناوه‌ڕاستی سعوودیه، كارگه‌كانی ئارامۆكیان كردووه‌ته ئامانج.
ئ. م