روحانی چاوی به تره‌مپ ناكه‌وێت
روحانی ده‌چێته نیویۆرك

K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 16/9/2019، عه‌باس موسه‌وی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ته‌ئكیدیكرده‌وه، هیچ دیدارێك له‌نێوان حه‌سه‌ن روحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران و دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له نیویۆرك ئه‌نجام نادرێت.
موسه‌وی له كۆنفرانسی هه‌فتانه‌ی خۆیدا رایگه‌یاند: "له كاتی به‌شداریكردنی له دانیشتنه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، له به‌رنامه‌ی كاری سه‌رۆك كۆماری ئێران‌دا هیچ دیدارێك له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دیاریی نه‌كراوه".
ماوه‌یه‌كه تره‌مپ زمانه تونده‌كه‌ی به‌رامبه‌ر ئێران گۆڕیوه و بۆ دیداری بێ مه‌رجی نێوانیان له‌گه‌ڵ روحانی ئاماده‌یه.
له دوایین لێدوانی په‌یوه‌ست به كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی نێوان به‌رپرسانی واشنتن و ئیران، كیلیان كۆنوه‌ی، راوێژكاری كۆشكی سپی به كه‌ناڵی فۆكس نیووزی گوتبوو: "دیداری نێوان سه‌رۆك تره‌مپ و سه‌رۆك كۆماری ئێران به‌دوور نازانرێت".