پێشانگای نێودەوڵەتیی پیشەسازی لە دهۆك كرایه‌وه
زیاتر لە 60 کۆمپانیا بەشدارییان لە پێشانگەکەدا کردووە
K24- دهۆك:
بە بەشداریی 4 وڵات و نزیکەی 60 کۆمپانیا، هەشتەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی بۆ پیشەسازی لە شاری دهۆك کرایەوە، بەشداربووان کردنەوەی پێشانگایه‌كه و ئەو بەرهەمانەی تیایدا نمایش کراون، بۆ پێشکەوتنی پارێزگای دهۆك و ناوچەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان، بە گرنگ ده‌زانن.
له‌و پێشانگایه‌دا چه‌ندین كه‌لوپه‌لی جیاواز ده‌بینرێن و به‌شداربووان داوا ده‌كه‌ن، له ساڵانی داهاتوودا ژماره‌یه‌كی زیاتری كۆمپانیاكان به‌شداریی بكه‌ن.
H.B