تره‌مپ جه‌خت له‌سه‌ر پارێزگاریكردن له هاوپه‌یمانه‌كانی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كاته‌وه
ئه‌مریكا گه‌وره‌ترین وڵاتی جیهانی وزه‌یه و پێویستمان به نه‌وتی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نییه
K24- هه‌ولێر:
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دووپاتی دەکاتەوە، پێویستییان به نه‌وتی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نییه، به‌ڵام هاوپەیمانەکانیان لەو ناوچه‌یه دەپارێزن.
ترەمپ لە تویتێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، کە ئەمریکا گەورەترین وڵاتی جیهانە لە رووی وزەوە و پێویستیان بە نەوت و غازی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش نییە.
ترەمپ دووپاتیشی کردووەتەوە کە ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە پاراستنی هاوپەیمانەکانی لە رۆژهەڵاتی ناوەراست.
ئەم هەڵوێستەی ترەمپ لەکاتێکدایە کە رۆژی شەممەی رابردوو کۆمپانیای ئارامکۆی سعوودی لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە کرایە ئامانج و حوسییەکانی یەمەنیش بەرپرسیاریەتی خۆیان لە هێرشەکە راگەیاند، به‌ڵام به‌رپرسانی كۆشكی سپی و به‌شێك له میدیا جیهانیه‌كان ئه‌و دانپێدانانه‌ی حووسییه‌كان ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه و په‌نجه‌ی تۆمه‌تی ئه‌و هێرشانه بۆ تاران درێژ ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن: هێرشه‌كان له عێراقه‌وه كراونه‌ته سه‌ر دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانی سعوودیه و له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه ئه‌نجام دراون.
H.B
Because we have done so well with Energy over the last few years (thank you, Mr. President!), we are a net Energy Exporter, & now the Number One Energy Producer in the World. We don’t need Middle Eastern Oil & Gas, & in fact have very few tankers there, but will help our Allies!
— Donald J. Trump (@realDonaldTrump) September 16, 2019