پارتی سەعادەت: ھیچ بیانوێك بۆ زیندانیكردنی دەمیرتاش نییە

دۆسیەی دەمیرتاش بەڕێوەدەچێت

K24 - ھەولێر

پارتی دیموكراتی گەلان (ھەدەپە) ھەوڵەكانی بۆ ئازادكردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش چڕتر كردووەتەوە و شاندێك ھەدەپە بۆ ئەم مەبەستە لە ئەوروپایە. ھاوكات سەرۆكی گشتی پارتی سەعادەت دەڵێ "ھیچ بیانوێك بۆ زیندانیكردنی دەمیرتاش نییە".

پارێزەرانی دەمیرتاش، لە دادگای مافەكانی مرۆڤی ئەوروپا بەھۆی پێشێلكردنی مافە سیاسی و یاساییەكان و زیندانیكردنی نا یاسایی دەمیرتاش سكاڵایان تۆمار كردوە، بۆیە سەردانی دادگای مافەكانی مرۆڤی ئەوروپایان كردبوو. بۆ تاوتوێكردنی دۆسیەكەش، بە سەرۆكایەتی سەزایی تەمەللی، شاندێكی ھەدەپە لە ئەوروپایە و ژمارەیەك بەرپرسی جەھەپەش، بڕیارە دۆسیەكە ئەمڕۆ تاوتوێ بكرێت. بە تایبەت دوای ئەوەی دادگا بڕیاری ئازادكردنی دەمیرتاشی داوە و ھێشتا ئازاد نەكراوە.

لەلایەكی دیكەوە، سەرۆكی گشتی پارتی سەعادەت رایگەیاند "ھیچ بیانووێك نییە بۆ زیندانیكردنی دەمیرتاش و پێویستە بە زووترین كات ئازاد بكرێت".

ھ.م