حكوومه‌تی توركیا ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی دیاربه‌كری هه‌ڵوه‌شانده‌وه
سه‌رجه‌م ئه‌و بڕیارانه‌شی هه‌ڵوه‌شانده‌وه كه له‌لایه‌ن شاره‌داری پێشووی دیاربه‌كره‌وه ده‌ركراون
K24- دیاربه‌كر:
حكوومه‌تی توركیا قه‌یوم بۆ شاره‌وانییه‌كی دیكه‌ی هه‌ده‌په داده‌نێت و ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی دیاربه‌كریش هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه.
په‌یامنێری كوردستان 24 رایگه‌یاند: حكوومه‌ت به بڕیارێك ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی دیاربه‌كری هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه و ته‌واوی ئه‌و بڕیارانه‌شی هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه، كه پێشتر له لایه‌ن شاره‌داری دیاربه‌كره‌وه ده‌ركراون.
له لایه‌كی دیكه‌وه وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا به تۆمه‌تی بانگه‌شه‌كردن بۆ په‌كه‌كه، سه‌رۆك شاره‌وانی هه‌ده‌په‌ی لە شارۆچکەی کارایازیای سەر بە ئەرزەرۆمی له كاره‌كه‌ی دوورخستەوە و كه‌سێكی دیكه‌ی وه‌ك قه‌یوم له شوێنی ئه‌و دیاریكرد.
H.B