پەرلەمانی ئەوڕوپا تاووتوێ دوورخستنەوەی سەرۆک شارەوانییەکانی هەدەپە دەکات
ھەدەپە داوای ھاوكاریی لە وڵاتانی ئەوڕوپا دەكات
K24 - ھەولێر
لیژنەی گشتیی پەرلەمانی ئەوڕوپا ئەمڕۆ کۆدەبێتەوە و تاووتوێی دوورخستنەوەی سەرۆک شارەوانییەکانی هەدەپە دەکات.
بڕیاریشە دوای تاووتوێکردنی پرسی دوورخستنەوەی سەرۆک شارەوانییەکان، پڕۆژەبڕیارێکی هاوبه‌ش لەبارەی دانانی قەییووم و رەوشی سەرۆک شارەوانییەکانی هەدەپە رەوانەی پەرلەمانی ئەوڕوپا بکرێت، بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت.
دوێنێ سەزای تەمەللی، هاوسەرۆکی هەدەپە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە پەرلەمانی ئەوڕوپا داوای هاوکاریی لە وڵاتانی ئەوڕوپا کرد.
ئەمە لەکاتێکدایە حکوومەتی تورکیا 19/8/2019 سێ سەرۆک شارەوانیی هەدەپەی لە شارەوانیی دیاربەکر و مێردین و وان دوورخستەوە و قەییوومی لە شوێنەکانیان دانا.
پەیوەست بەم بابەتەوە، په‌یامنێری كوردستان24 لە دیاربەكر رایگه‌یاند: "حكوومه‌تی توركیا به بڕیارێك ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانیی دیاربه‌كری هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها ته‌واوی ئه‌و بڕیارانه‌شی هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه كه پێشتر له‌لایه‌ن شاره‌داریی دیاربه‌كره‌وه ده‌ركراون".
له لایه‌كی دیكه‌وه وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا به تۆمه‌تی بانگه‌شه‌كردن بۆ په‌كه‌كه، سه‌رۆك شاره‌وانیی هه‌ده‌په-ی لە شارۆچکەی کارایازیای سەر بە ئەرزەڕۆمی له كاره‌كه‌ی دوورخستەوە و له شوێنه‌كه‌ی قه‌ییووم دانرا.
ھ.م