رووسیا له‌سه‌ر هێرشی سه‌ر دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانی سعوودیه هاته ده‌نگ
لاڤرۆڤ: پێویسته لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ورد و گشتگیر له هێرشی سه‌ر كۆمپانیای ئارامكۆ بكرێت
K24- هه‌ولێر:
رووسیا داوا ده‌كات، لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ورد، گشتگیر و پاك له دۆسیه‌ی بۆردومانكردنی دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانی كۆمپانیای ئارامكۆی سعوودیه بكرێت و هۆشداریش له ئه‌گه‌ری هه‌ر تۆمه‌تباركردنێكی بێبنه‌ما له‌و باره‌یه‌وه ده‌دات.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا دووپاتیكرده‌وه، مۆسكۆ پاڵپشتی له لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد و بێلایه‌ن له‌و رووداوه ده‌كات و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، "زۆر گرنگه پرۆسه‌ی لێكۆڵینه‌وه بابه‌تیانه بێت، چونكه ئاراسته‌كردنی هه‌ر تۆمه‌تێك، كه به‌ڵگه‌ی له‌سه‌ر نه‌بێت، ده‌ره‌نجامی باشی نابێت و جگه له هێنانه‌وه‌ی گرژی زیاتر له ناوچه‌كه هیچی دیكه‌ی لێ سه‌وز نابێت".
لاڤرۆڤ نیگه‌رانی وڵاته‌كه‌شی له‌و هێرشه راگه‌یاند، كه به‌ر له چه‌ند رۆژێك ژێرخانی نه‌وتیی سعوودیه‌ی كرده ئامانج.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا گوتیشی: "زۆر گرنگه كه پرسه‌كه ته‌نیا له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و رووداوه‌دا قه‌تیس نه‌كرێت، به‌ڵكو پێویسته هه‌نگاوی جدی و گشتگیر له‌و پێناوه‌دا بنرێت و له رێگه‌ی دیپلۆماسییه‌وه بگه‌نه ئه‌نجامه راسته‌قینه‌كان".
دوای ئه‌وه‌ی له 14ی ئه‌م مانگه دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانی كۆمپانیای ئارامكۆی سعوودیه رووبه‌ڕووی هێرشێكی گه‌وره بوونه‌وه، ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی سعوودیه بۆ نزیكه‌ی نیوه‌ی ئاستی ئاسایی دابه‌زی.
هه‌رچه‌نده حووسییه شیعه‌كانی یه‌مه‌ن به‌رپرسیارێتی خۆیان له‌و هێرشه راگه‌یاند، به‌ڵام دواتر له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی په‌نجه‌ی تۆمه‌ت بۆ ئێران درێژكرا، به تایبه‌ت له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و سعوودیه‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردووش مایك پۆ‌مپێیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی ئه‌و هێرشانه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی سعوودیه گه‌یشته ئه‌و وڵاته و له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه هه‌ر دوێنێ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دووپاتیكرده‌وه، هه‌موو بژارده‌كان له دژی ئێران له‌به‌رده‌ستیانه، ئه‌مڕۆ محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد، له ئه‌گه‌ری هه‌ر گورزێكی سه‌ربازی له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و سعوودیه‌وه بۆ سه‌ر ئێران، جه‌نگێكی گشتگیری به‌دواوه ده‌بێت و ئێران له به‌رگریكردن له خاكه‌كه‌ی سڵ ناكاته‌وه.
H.B